گه‌نجێك به جلوبه‌رگی پیاوانی ژینگه پارێز گفتوگۆی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
عبد الله ویكمان وه‌ك خوێندكارێكی دكتۆرا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بۆ ڕۆژی گفتوگۆی تێزی دكتۆرا نامه‌كه‌ی به جلوبه‌رگی پیاوانی ژینگه پارێزه‌وه ئاماده‌بێت و تێزی دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ندازیاری ژینگه بووه و به‌تایبه‌تر له‌سه‌ر ئه‌و ووزه‌یه بووه كه ده‌كرێت له پاشماوه‌ی ماڵان به‌رهه‌م بهێندرێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌م جلوبه‌رگه بپۆشێت.
مه‌به‌ستی ئه‌م گه‌نجه ڕێزگرتنه له چینی پیاوانی ژینگه پارێز و دانانی نرخ و به‌هایه بۆ كاری ئه‌م كه‌سانه به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م دكتۆره پێشوازیان له برۆكه‌كه‌ی ویكمان كردوه و پیاوانی ژینگه پارێزی به ئه‌ندازیارانی خاوێنكردنه‌وه و پاڵه‌وان ناوبردوه و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م كه‌سانه له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م پیاوانه بووه چونكه زبڵ و خاشاكی خه‌ڵكیان كۆكردۆته‌وه.