بەیڵ داهاتووی خۆی یەکلاکردووەتەوە

وەرزش

03/02/2020     ژمارەی بینراو 228

گاریس بەیڵ - یاریزانی ریاڵ مەدرید

راچڵەکین -

بەرێوەبەری کارەکانی گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانەی یانەی ریاڵ مەدرید، لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە هاتەدەنگ و داهاتووی یەکلاکردەوە.

جۆناسان بارنێت، لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە بەیڵ و خێزانەکەی لە مەدرید دڵخۆشن و دەیانەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە لە ئیسپانیا بمێننەوە کە دەکات هاوینی 2022.

هەروەها هەموو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لە چوونی یاریزانی ناوبراویان دەکرد بۆ ریزی تۆتنهام و ئەو هەواڵانەی بەبێبنەما ناوبردن.

دڵنیایی دایە هاندەرانی ریاڵ مەدرید، کە بەیڵ لە زاری پێرێزی سەرۆکی شاهانەکانەوە پێیوراوە بەشێکی گرنگی یانەکەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن