سەرۆكی ئەرجەنتین دوای وەرگرتنی دوو ژەمە پێكوتە.. تووشی كۆرۆنابوو

جیهان

03/04/2021     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەرجەنتین رایگەیاند، سەرباری ئەوەی لەماوەی رابردوودا دوو ژەمە پێكوتەی (سپۆتنیك)ی رووسی، بەڵام پشكنینەكان دەریانخستووە كە تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەلبێرتۆ فرناندز( تەمەن 62 ساڵ) لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیوویەتی، دوای ئەوەی پلەی گەرمی بەرزبووەتەوەو هەستی بەماندوێتی و سەرئێشە كردووە، پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامداوەو ئەنجامەكەی دەریخستووە كە تووشی كۆرۆنا بووە.

دەشڵێت، لەئێستادا خۆی كەرەنتین كردووە بەڵام باری تەندروستی جێگیرە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرۆكی ئەرجەنتین لە 21ی كانوونی دووەم ژەمی یەكەم و لە 11ی شوبات ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنای لە جۆری "سبوتنیگ"ی ڕوسی وەرگرتووە.

لە ئێستادا وڵاتی ئەرجەنتین (44 ملیۆن دانیشتووانە) شەپۆلی دوومی كۆرۆنا لێیداوە و تا ئێستا زیاتر لە 2.3 ملیۆن كەس تووشی پەتاكە بوون و زیاتر لە 56 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن