فڕۆكەیەكی سەربازیی توركیا تێكشكا

جیهان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 353

راچڵەكین –

فڕۆكەیەكی سەربازیی سوپای توركیا لەكاتی نمایشێكی سەربازیدا لەناوخۆی ئەو وڵاتە، كەوتە خوارەوەو تێكشكا، بەهۆیەوە فڕۆكەوانەكەی گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگریی توركیا، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 7-4-2021، فڕۆكەیەك لە جۆری NF-5، لەكاتی نمایشێكی سەربازی لەناوچەی كاراتای‌ شاری قۆنیا، كەوتەخوارەوەو بەهۆیەوە فڕۆكەوانەكەی گیانی لەدەستدا.

لەكاردانەوەی ئەو رووداوەش، كە تائێستا هۆكارەكەی ئاشكرا نەكراوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لە تویتێكدا نیگەرانی خۆی لە رووداوەكە دەڕیوەو سەرەخۆشیشی ئاراستەی خاوانەدەی فڕۆكەوانەكە كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن