دوو بوومەلەرزەی دیکە لە پێنجوێن روویدا

کوردستان

08/04/2021     ژمارەی بینراو 221

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، شەوی ڕابردوو دوو بومەلەرزە قەزای پێنجوێنی هەژاند بەڵام زیانی نەبووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەریم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 11:47 خولەک و هەورەها کاتژمێر 12:19 خولەک دوو بومەلەرزە بەقوڵایی 9 کم و 8 کم مەتر لە قەزای پێنجوێن ڕوویداوە.  

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا ئەوەش هاتووە، گوڕی بومەلەرزەکە بە پێوەری ڕێختەر 3.3 پلە بووە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن