ئه‌گه‌ر شه‌وانه ئه‌م حاڵه‌ته خه‌به‌رت ده‌كاته‌وه... ئه‌وه دڵت له مه‌ترسیدایه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
زۆرینه‌ی هاوڵاتیان شه‌وانه گرفتی كه‌مخه‌ویان هه‌یه یان به به‌رده‌وامی خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ گرفتێكی ته‌ندروستی كه پێویستی به سه‌ردانكردنی پزیشك هه‌یه.
پزیشكانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌توانیت شه‌وانه بخه‌ویت ئه‌وه مانای وایه كه دڵت له مه‌ترسیدایه و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌وانه به‌هۆی هه‌ناسه توندیه‌وه خه‌به‌رت ببێته‌وه ئه‌وه مانای وایه توشی نه‌خۆشی سستی دڵ بویت و پێویسته بۆ وه‌رگرتنی ڕێنمایی و چاره‌سه‌ر سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
دكتۆره" بوبی بوگاییف" باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی سستی دڵ بوون ئه‌وه زۆركات نیوه‌ی شه‌و به قورسی و توندی هه‌ناسه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌ست به خنكان ده‌كه‌یت كاتێك نیوه‌ی شه‌و خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه و ته‌نها به دانیشتن باشده‌بیت و دوای چه‌ند خوله‌كێك له هه‌ناسه توندی باشده‌بیت ئه‌وه پێویسته پشكنین بۆ دڵت بكه‌یت.