سه‌رچاوه فه‌له‌ستینیه‌كان ڕونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی پزیشكه فه‌ڵه‌ستینیه‌كه بڵاوكرده‌وه
ڕاچڵه‌كین-
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینی ئاشكرای كرد كه ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه نوێ نییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی 3 ی ساڵی 2019.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كردوه كه پزیشكه‌كه له‌كاتی خۆیدا ڕێزی لێنانی پێ به‌خشراوه بۆ ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی و منداڵه‌كه‌ی ڕزگار كردوه به‌ڵام ئه‌م خێزانه ئێستا سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه بسڕێته‌وه چونكه له دۆخێكی ده‌رونی شڵه‌ژاودا ده‌رده‌كه‌ون.
باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌م پزیشكه دوو هه‌ڵه‌ی كردوه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه به‌رواری ڕوودانی ڕووداوه‌كه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه و دوه‌میان ڕاوێژی به‌و خێزانه نه‌كردوه كه ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردونه‌ته‌وه چونكه بابه‌ته‌كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وانه‌وه به‌تایبه‌ت دایك و باوكی منداڵه‌كه.