" بەتەنها نین" پەرستارێك بەم شێوەیە پشتیوانی لەتووشبووانی كۆرۆنا دەكات

هەمەڕەنگ

12/04/2021     ژمارەی بینراو 294

راچڵەكین-

پەرستارێك لەوڵاتی بەڕازیل، بەبیرۆكەیەكی ناوازە پشتیوانی لەو تووشبووانەی كۆرۆنا دەكات كە باری تەندروستیان ناجێگرەو لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و دروون لە كەسوكاریان.

سیمی ئارۆخۆ كۆنا، ناوی خاوەنی بیرۆكەكەیە، ئەم پەرستارە دەسكێشێكی پزیشكی پڕكردووە لەئاوی شلەتێن و لەدەستی نەخۆشێكی ژنی بەستووە كە جۆرێك لەهەستی لای نەخۆشەكە دروستكردووە كەلەئازیزانی نزیكەو دەستی دەگرن.

ئەو پەرستارە بەرازیلییە بۆ یەكێك لە میدیاكانی وڵاتەكەی وتویەتی "كەسانی توشبو بە ڤایرۆسەكە لەبەرئەوەی دەبێت خۆیان بپارێزن و تێكەڵی كۆمەڵگا نەبنەوە، ناتوانن لەگەڵ خۆشەویست و كەسە نزیكەكانیاندا كاتەكانیان بەش بكەن، هەربۆیە كاتێك ئەو دەستكێشەی بۆ دەبەسترێت بەجۆرێك لە جۆرەكان ئەو هەستەی لا دروست دەبێت كە لە پشتگیریكردنی كەسە نزیكەكانی بێبەش نەبوە".  

سیمی لەبارەی كاردانەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی بیرۆكەكەی ئاماژەی بەوەكردووە:" نابێت تەنها لەبواری پەرستاری یاخود پزیشكی شارەزا بیت و جێ پەنجەت دیاربێت، بەڵكو لەپاڵ ئەوانەشدا دەبێت كەسێكی بەسۆز بیت و رێگا بەهەست و دڵت بدەیت گوزارشت لەخۆیان بكەن."          

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن