زەبەلاحترین كەروێشكی جیهان" دزرا"

هەمەڕەنگ

13/04/2021     ژمارەی بینراو 737

راچڵەكین-

زەبەلاحترین كەروێشك لەجیهاندا لەلایەن چەند كەسێكەوە دزراو خاوەنەكەشی دەڵێت، هەر كەسێك بۆی بگەڕێنێتەوە پاداشتی دەكات.

پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، ئەو كەروێشكە زەبەلاحە كە درێژیەكەی 129 سانتیمەترەو ناوی " داریوس"ە، لە یەكێك لەباخچەی خاوەنەكەی لەشاری ستۆڵتۆن لە هەرێمی ورسترشایەر دزراوە.

لەلایەن خۆشییەوە (ئانێت ئیدواردز)ی خاوەنی كەروێشكەكە رایگەیاندووە، هەركەسێك كەروێشكەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە، بەبڕی هەزار جونەی ئسترەلینی پاداشتی دەكات.

(داریوس) لەساڵی 2010 وەك زەبەلاحترین كەروێشك لەجیهاندا ناوی لە پەرتووكی پێوانە جیهانییەكان ( گینیس)دا تۆماركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن