ئه‌م توشبووانه‌ی‌ شه‌كره‌ ده‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن

تەندروستی

13/04/2021     ژمارەی بینراو 188

ئه‌م توشبووانه‌ی‌ شه‌كره‌ ده‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن

ڕاچڵه‌كین-

رێژەی مەترسیی بەڕۆژوو بوون بۆ نەخۆشی شەکرە، کێ نابێت بەڕۆژوو بێت، کێ باشترە بە ڕۆژوو نەبێت، و کێ ئەکرێت بەڕۆژوو بێت، دكتۆر سۆران پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو له‌م بابه‌ته‌دا باسیان ده‌كات.

کێ نابێت بە ڕۆژوو بێت:
گروپی خاوەن ڕێژەی مەترسیی زۆر بەرز، ئەگەر هات و یەکێک یان زیاتریان هەبوو لەمانە:
1- دابەزینی توندی رێژەی شەکر لە ناو خوێن لە ٣ مانگی پێشوو یان دابەزینی ڕێژەی شەکر لە ناو خوێن چەندین جار لە ٣ مانگی پێشوو.
2- بوونی ترشبوونی کێتونی شەکری.
3- هەبوونی کێشە و نەخۆشی گورچیلە.
4- شەکرەی جۆری یەکەم کە باش کۆنترۆڵ نەکراوە.
5- نەخۆشی لە ناکاو.
6- دووگیانی.
7- کێشە و نەخۆشیەکانی دڵ.
8- تەمەنی گەورە و لاوازی باری تەندروستی.

 کێ باشترە بە ڕۆژوو نەبێت
گروپی رێژەی مەترسیی بەرز، ئەگەر هات و یەکێک یان زیاتر لە مامەی هەبوو:
1- شەکرەی جۆری دوو کە بە باشی کۆنترۆڵ نەکراوە.
2- شەکرەی جۆری یەکەم یان دووەم کە رۆژانە یەک یان زیاتر لە یەک دەرزی ی ئەنسۆلین لێدەدات.
3-  دووگیانی.
4-  کێشەی گورچیلەکان.
5- بوونی ماکەکانی شەکرە یان ماکەکانی نەخۆشی تر.
6- ئەوانەی ئیشەکەیان ماندووکەرە لە لایەنی جەستەییەوە.
7- هەبوونی دەرمانێک یان زیاتر کە کاریگەری هەبێت لەسەر هۆش و بیرکردنەوەی.

کێ ئەکرێت بەڕۆژوو بێت، گروپی مەترسیی کەم یان مامناوەند:
1- ئەم گروپە ش ئەکرێت بە ڕۆژوو نەبن بە گوێرەی ڕای پزیشکی چارەسەر، و توانای خۆیان ئەگەر نەیان توانی بەرگەی ڕۆژوو بگرن.
2- ئەم گروپە بریتیە لەو نەخۆشانەی شەکرەی جۆری دووەم یان هەیە و بە باشی کۆنترۆڵ کراوە بە: شێوازی ژیان، حەبی شەکرە، یان دەرزی ئەنسۆلین یان جۆرەکانی تری دەرمانی شەکرە کە لە رێی دەرزیە لێدەدرێت.

بۆ زانینی ئەوەی تۆ کام گروپەی و ئایە ئەتوانی بەڕۆژوو بێت، هەر ئەبێت ڕاوێژ بکەیت لەگەڵ پزیشکەکەت، نابێت سەربەخۆ بڕیار بدەین .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن