ئێران كەشتییەكی دیكەی ئیسرائیلی بۆردومان كرد

جیهان

13/04/2021     ژمارەی بینراو 387

دیمەنی كەشتییەكەی ئیسرائیل كە رۆژی 25-3 لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان كرا

راچڵەكین –

دوای كەمتر لە مانگێك لە بۆردومانكردنی كەشتییەكی ئیسرائیلی، ئێران كەشتییەكی دیكەی ئەو وڵاتە لە نزیك كەناراوەكانی ئیمارات دەكات ئامانج.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 13-4-2021، كەشتیی هیپریۆن-ی ئیسرائیلی، لەنزیك كەناراوەكانی فوجەیرە لە ئیمارات، لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەك كراوەتە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، تائێستا نازانرێت كەشتییەكە بە مووشەك یان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومان كراوە، بەڵام لەئەنجامدا تەنها زیانێكی بچووكی بەركەوتووە.

ئەمش لەكاتێكدایە، رۆژی 25-3-2021، كەشتییەكی بارهەڵگری ئیسرائیلی، كە لە تەنزانیاوە بەرەو هیندستان دەڕۆیشت و ئۆتۆمبیلی باركردبوو، لەناو دەریای عەرەب، لەلایەن ئێرانەوە بە موشەك كرایە ئامانج بەو هۆیەوە زیانێكی زۆری پێگەیشت.

بۆردومانكردنی كەشتییە ئیسرائیلییەكە لەلایەن ئێرانەوە، وەك تۆڵەكردنەوەیك دێت بەرامبەر بۆردومانكردنی بنكەی ئەتۆمیی نەتەنز لە باشووری تاران، كە حكومەتی تاران ئیسرائیلی بەئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتباركرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن