به‌وێنه.. نامه‌یه‌كی ناو كه‌شتی تایتانیك بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كرێت
ڕاچڵه‌كین-
نامه‌یه‌كی ده‌ستنوس كه گه‌وه‌ره كارپێكه‌ری ڕادیۆ له‌سه‌ر كه‌شتی تایتانیك بۆ خوشكه‌كه‌ی نوسیوه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له نوقوم بوونی كه‌شتیه‌كه له باكوری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له ساڵی 1912 بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كرێت.
له‌سه‌ر كارته‌كه وێنه‌یه‌كی بریقه‌داری كه‌شتی تایتانیك هه‌یه و چه‌ند وشه‌یه‌ك له لایه‌ن جاكگ فلیپیس بۆ خوشكه‌كه‌ی نوسراوه و باسی له‌وه كردوه كه زۆر سه‌رقاڵه و ته‌نانه‌ت له‌كاته دره‌نگه‌كانی شه‌ویشدا كار ده‌كات و ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه زوو بگاته "سۆتۆن" و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ خوشكه‌كه‌ی ده‌خوازێت"
له‌سه‌ر نامه‌كه مۆری به‌ریدی "بلفاست" هه‌یه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كارته‌كه به بڕی 15 هه‌زار دۆلار له مه‌زاده‌كه‌دا بفرۆشرێت.