عیراق؛ ٢٢ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیركران

عێراق

14/04/2021     ژمارەی بینراو 118

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی ٢٢ كەسی بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی ھێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەك ناوچەی عێراق ئەنجامداوە و ھاتووە:"لە ئۆپەراسیۆنەكانەدا، ٢٢ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و حەشیش دەستگیركراون".

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر سەربە وەزارەتی ناوخۆی عیراق جەختیكردووەتەوە لەوەی، ھەوڵی زیاتر دەدەن بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە بازرگانیی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن