تووشبووانی كۆڕۆنا لە عیراق كەمدەبێتەوە

عێراق

14/04/2021     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین –
 
دوای چەند رۆژێك لەبەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆڕۆنا لە عیراق، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ئامارێكی نوێی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە كەمبووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 972 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزارو 196 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 40 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ 949 هەزار و 50 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 14 هەزار و 836 كەس، هاوكات 831 هەزار و 519 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 87.6%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن