یه‌كه‌م وڵات به ته‌واوه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای ڕاگرت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی خه‌ست بوونه‌وه‌ی خوێن كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا دروست بووه وڵاتی دانیمارك به ته‌واوه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م ڤاكسینه به‌ریتانی- سویدیه‌ی ڕاگرت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ته‌له‌فیزۆنی دانیماركی " TV2" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا باس له‌وه كراوه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پرۆسه‌ی پێدانی ڤاكسین به هاوڵاتیان ده‌وه‌ستێندرێت له دانیمارك.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری وه‌ستاندنی به‌كارهێنانی ڤاكسینی "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" ی‌دا دوای مردنی ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێنی دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بۆی.
تا ئێستا 16 وڵاتی ئه‌وروپی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌كارهێنانی ڤاكسینی" ئه‌سترازینیكا" یان ڕاگرتوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 60 ساڵه، به‌ڵام پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سووده‌كانی ئه‌م ڤاكسینه له زیانه‌كانی زۆر زیاتره.