بەشە خۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت

ئابوری

14/04/2021     ژمارەی بینراو 474

راچڵەكین –

لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەمانگی رەمەزاندا بەشە خۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

لەكۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فەرمانی بە وەزیری بازرگانی عیراق كرد بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزو لەپێناو رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك، بەشە خۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیان دابەشبكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی عیراق، سەرجەم بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان ئامادەكراوە، كە بریتییە لە شەكر، زەیت، برنج و ئارد، راستەوخۆش دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیان لەرێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە لەسەر پارێزگاكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن