كۆمهڵێك ڕێنمایی گرنگ بۆ ئهو خانمانهی دووگیانن و توشی كۆرۆنا بوون
ڕاچڵهكین-
ڕێژەی تووشبوونی خانمانی دووگیان بە کۆرۆنا وەکو كه سانی دیکەیە، بەڵام بەرگەگرتنی خانمان لە کاتی دووگیانیدا کەمتره، دكتۆره مهعسومه پزیشكی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا چهند زانیاریهكی گرنگ دهداته ئهو خانمانهی دووگیانن و توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
1- گواستنەوەی کۆرۆنا لە دایکەوە بۆ کۆرپەلەکەی زۆر زۆر دەگمەنە.
2- لە کاتی تووشبوونی خانمان بە کۆرۆنا لە سێ مانگی یەکەمی سکپریدا دەبێت هەوڵبدەین تای دایک دابەزێنین، چونکە تای بەرز دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە زگماکییەکان لە کۆرپەلەدا.
3-یەکێک لە کێشەکانی تووشبوونی دایک بە کۆرۆنا لە سێ مانگی سێهەمی سکپریدا ، لە دایکبوونی پێش وەختی کۆرپەیە.
4- لە دوای لە دایکبووندا باشتر وایە ژووری مناڵی ساوا لە ژووری دایکی تووشبوو جیابکرێتەوە هەتاوەکو کاتی چاکبوونەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونی ئەگەری گواستنەوەی کۆرۆنا له دایکەوە بۆ کۆرپەکەی.
5-شیردان لە دایکی تووشبوو بە کۆرۆنا کێشەی نییە بە مه رجی به كار هینانی ماسك و بەرچاوگرتنی مەرجە تەندرووستییەکان لە کاتی شیرداندا.