هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر بنكەی سەربازیی توركیا لە موسڵ

عێراق

14/04/2021     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین –

بنكەی سەربازیی سوپای توركیا لە ناحیەی باشيك سەر بە پارێزگای نەینەوا، دووچاری هێرشێكی مووشەكی بووەوەو بەگوێرەی زانیارییەكانیش، كەسێك بریندار بووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 14-4-2021، لەشوێنێكی نادیارەوە، بەمووشەك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی سوپای توركیا لە ناحیەی باشيك.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، دوو مووشەك ئاراستەی بنكە سەربازییەكەی توركیا كراوە، یەكێكیان لەناو بنكەكەدا تەقیوەتەوەو تائێستاش زیانەكانی نەزانراوە، مووشەكی دووەمیش لە گوندی زيلكان تەقیوەتەوە، كە دەكەوێتە نزیك بنكە سەربازییەكەو بەهۆیەوە هاووڵاتییەكی مەدەنی دانیشتووی گوندەكە بریندار بووە.

تائێستاش هیچ لایەنكێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە مووشەكییەكە رانەگەیاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن