" مامەڵەكردن بەبیتكۆین حەرامە"

ئابوری

15/04/2021     ژمارەی بینراو 176

راچڵەكین-

ئەندامێكی دەستەی زانایانی ئایینی ئیسلامی سعودیە رایگەیاند، مامەڵەكردن بەدراوی ژمارەیی وەك بیتكۆین "حەرامە"

عەبدوڵا مونیع، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ( رۆتانا خەلیجیە) لەوەڵامی پرسیارێك لەبارەی حوكمی مامەڵەكردن بە دراوە ژمارەییەكان رایگەیاند:" بەهیچ شێوەیەك بەهای نییە، من دەپرسم ئەگەر ئێستا بڕی 10 ملیۆن لەو دراوەم هەبێت و كەسێك نەبێت لێم وەربگرێت و مامەڵەی پێوەبكرێت، ئیتر چ بەهایەك بۆ ئەو 10 ملیۆنە دەمێنێتەوە؟"

وتیشی:" ئەوەی زانراوە دەبێت دراو سێ خەسڵەت لەخۆبگرێت، سەرەتا دەبێت هیچ ئاماژەیەكی سڕینەوەی لەسەر نەبێت، دووەم دەبێت عەمبارێكی سەروەت و سامان بێت و سێیەم دەبێت جێی پەسەندكردنی هەمووان بێت."

ئەو زانا ئاینییە جەختی لەوەكرد، ئەو سێ خەسڵەتە بەدی نایەت ئەگەر لایەنێك نەبێت كە گرەنتی بكات یاخود پشتیوانی بكات، كە زیاتر خۆی لەدەوڵەتدا دەبینێتەوە. ئەگەر پرسیاریش بكرێت كە ئایا (بیتكوێن) هیچ لایەنێكی لەپشتە كە گرەنتی بكات؟ ئەوە بێگومان وەڵامەكەی نەخێرە، لەو كاتەدا وەك قوماركردنێك وایە، بەشێوەیەكی تریش دەتوانرێت وەك خواردنی پارەی خەڵكی لێی بڕوانرێت ئەوەش بەبڕوای من حەرامكراوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن