تەقینەوەیەك لەبەغدا روویداو كوژراوو بریندار هەیە

عێراق

15/04/2021     ژمارەی بینراو 196

راچڵەكین-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە ناوچەی (حەبیبیە) لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عیراق روویداوبەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

لیوا ماجد موسەوی- بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا رایگەیاندووە، تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە كە لكێندراوە بە ئۆتۆمبێلێكەوە.

هاوكات بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان، بەهۆی تەقینەوەكەوە، لانی كەم پێنج كەس كوژراون و 18ی تر برینداربوون.

زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە...

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن