هۆكار و نیشانهكانی گیرانی ڕیخۆڵە و چۆنیهتی چارهسهر
ڕاچڵهكین-
مەبەست لەگیرانی ڕیخۆڵە ڕێگرییە لە تێپەڕبوونی خۆراک و شلەمەنی بەناو ڕیخۆڵە باریکە و ئەستورە(کۆڵۆن)، بەشێوەیەکی گشتی، دكتۆره ئهوین پزیشكی نهشتهرگهری به نازۆر لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر لهسهر ئهم نهخۆشییه دهخاته ڕوو.
گیرانی ڕیخۆڵە بەبێ چارەسەرکردن دەبێتە هۆی ئەو بەشەی ڕیخۆڵە کە کە توشی گیران بووە بمرێت، کۆمەڵێک کێشەی گەورەتر بەدوای خۆیدا دروستبکات .
هۆکارەکانی توشبوونی بە گیرانی ڕیخۆڵە
1-.گورزەیەک لە ڕیشاڵە شانەییەکان کە لە سکدا دروستدەبێت دوای نەشتەرگەری سک و حەوز.
2-.فتق، هێرنیا
3- شێرپەنجەی کۆڵۆن
4- هەندێک دەرمان وەکو دەرمانی خەمۆکی، ئۆپیۆیدەکان، دەرمانی ماسولکە و دەمارەکان
5- .تەسکبوونەوەی بۆری ڕیخۆڵە بەهۆی هەوکردنی ڕیخۆڵەوە بەهۆی چەند حاڵەتێکەوە وەکو نەخۆشی Crohn، diverticulitis
7-پێچ خواردنی بەشێکی کۆڵۆن
8-گیران بەهۆی بوون پیسایی ڕەقبوو.
9-لە منداڵاندا هۆکاری توشبوون بە گیرانی ڕیخۆڵە دەگەڕێتەوە بۆ زیگماکی و Intussusception کە حاڵەتێکە تێیدا بەشێکی ڕیخۆڵە دەگەڕێتەوە ناو بەشێکی تری تەنیشتی.
نیشانەکانی توشبوون بە گیرانی ڕیخۆڵە
1-پێچ و ئازاری سک کە ماوە ماوە ئەڕوات و یەتەوە.
2- قەبزی
3- ڕشانەوە
4- نەبوونی جوڵەی ڕیخۆڵە و پیسای نەکردن و غازات
5- ئاوسانی سک
6- کەمبوونەوەی حەزی خواردن
کاریگەرییە خراپەکانی ئەگەر چارەسەر نەکرێت، بریتیە لە:
1- مردنی شانەکان بەهۆی کەمبوونەوەی چوونی خوێن بۆ شانەکانی ئەو بەشەی گیران تێیدا ڕوویداوە
2- مردنی شانەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی پارچەی درێژبووەوە لە ڕیخۆڵەدا و ئەگەری دروستبوونی ههوكردن هەیە.
3-بوونی ههوكردن ئەگەری هەیە ببێتە هۆی Peritonitis کە حاڵەتێکە تێیدا ئیلتیهاب لە بۆشایی ناوسک بڵاودەبێتەوە.
چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت؟
لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکان و هەبوونی ئازاری سک و پیسای نەکردن بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پێویستە بەزوترین کات سەردانی نەخۆشخانە و پزیشک بکرێت بۆ ئەوەی باری تەندروستی نەخۆشەکە ناجێگیر نەبێت و کاریگەری گەورەتر و خراپتری لێنەکەوێتەوە.