خواردنه‌وه‌ی جۆرێك چا له شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
چای سه‌وز سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره و یه‌كێكه له خواردنه‌وه ناوداره‌كان له جیهاندا، سێ جۆری چا له ڕوه‌كی"كامیلیا سینینسیس" دروست ده‌كرێت له‌وانه‌ش چای سه‌وز و ڕه‌ش و ئۆلۆنگ .
پۆلیفینۆل پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی چایه و چای سه‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی" فلاڤینۆید و فلاڤۆنۆل" كه دژه ئۆكسێنه‌ره و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پاركنسۆن و زه‌هایمه‌ر و دڵ كه‌مده‌كاته‌وه یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
جگه له‌و سوودانه‌ی، چای سه‌وز ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ند جۆرێك شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه له‌وانه‌ش( شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و كۆڵۆن و سورێنچك و ده‌م و گه‌ده و ڕیخۆڵه كوێره و گورچیله و په‌نكریاس و مه‌مك)
كۆمه‌ڵێك ڕێنمای گشتی بۆ ته‌ندروستیت:
جگه له خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز زۆر گرنگه سیستمی خۆراكی ڕۆژانه‌ت هاوسه‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشی و گرفته ته‌ندروستیه‌كان دوور بیت.
1- ڕۆژانه 5 پارچه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی میوه بخۆ
2-ئه‌و خواردنه‌وانه بخۆره‌وه كه له سۆیا دروستكراون
3-پاقله و ماسی و هێلكه و گۆشت و ئه‌و به‌رهه‌مانه بخۆ كه پرۆتینی تیادایه
4-ئه‌و جۆره زه‌یتانه بۆ ئاماده‌كردنی خواردن به‌كاربهێنه كه ناتێرن و زۆر كه‌م زه‌یت بخۆ
5- ئاو زۆر بخۆره‌وه و باشتر وایه ڕۆژانه 6-8 كوپ ئاو بخورێته‌وه