عیراق.. دەیان تووشبووی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

15/04/2021     ژمارەی بینراو 218

راچڵەكین –
 
ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا هەزاران حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 810 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزارو 817 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 49 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی ئەو وەزارەتە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ 956 هەزار و 860 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 14 هەزار و 885 كەس، هاوكات 837 هەزار و 336 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 87.5%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن