نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ئابوری

16/04/2021     ژمارەی بینراو 298

راچڵەكین –

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، بەیانی ئەمڕۆ  هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلارو 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بۆ 63 دۆلار و 67 سەنت بەرزبووەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە 63 دۆلار مامەڵەی پێوەكرابوو.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا، كە بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەو وڵاتە، یەدەگی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا لەم هەفتەیە بەزیاتر لە پێنج ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل كەمبووەتەوە، ئەمەش وایكرد نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن