تره‌مپ و میلانیا له ئێواره خوانێكی ڕۆمانسیدا
ڕاچڵه‌كین-
دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی قسه‌و باسی جیاواز له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری كرا و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ده‌نگۆكان ئاماژه بوون بۆ جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره.
دواین ده‌ركه‌وتنی میلانیای ته‌مه‌ن 50 ساڵ و تره‌مپی ته‌مه‌ن 74 ساڵ له چێشتخانه‌ی" مارالاگۆ" له ویلایه‌تی فلۆریدا بووه و ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌سه‌ر مێزێك به‌یه‌كه‌وه و شریتێكیان به ده‌وری مێزه‌كه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س لێیان نزیك نه‌بێته‌وه و بێزاریان نه‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌یCNNی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه میلانیا ئه‌و یانه‌یه جێناهێڵێت كه له فلۆریدا تیایدا ده‌ژی و زۆرینه‌ی ڕۆژه‌كه‌ی له‌وێ به‌سه‌ر ده‌بات.
له دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ میلانیا به ته‌واوه‌تی له چاوی میدیاكان دوركه‌وتۆته‌وه و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی و ته‌نانه‌ت له چاوی كامێراكانیشه‌وه ده‌ربكه‌وێت.