داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكەی بەغدا راگەیاند

عێراق

16/04/2021     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین –

گروپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكەی دوێنێی ناوچەی سەدر لەشاری بەغدا راگەیەند، كە چەندین كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ 16-4-2021، گروپی تیرۆریستی داعش لە راگەیەندراوێكدا كە میدیا عەرەبییەكان بڵاویانكردەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە راگەیاند، كە دوێنێ لە بازاڕێكی ناوچەی حەبیبیە لە ناوچەی سەدر-ی خۆرهەڵاتی شاری بەغدا روویداو بەهۆیەوە زیاتر لە 20 كوژراو برینداری لێكەوتەوە.

لەدوای روودانی تەقینەوەكە، لیوا ماجد موسەوی- بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە، كە لكێندراوە بە ئۆتۆمبێلێكەوە.

كردەوە تیرۆریستییەكە جگە لە كوژرانی چوار كەس و برینداربوونی 17 كەسی دیكە، زیانێكی زۆری داراییشی لێكەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن