نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئابوری

17/04/2021     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین –

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، بەیانی ئەمڕۆ   شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلارو 77 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا ئێوارەی دوێنێ بە 67 دۆلارو 18 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 63 دۆلارو 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 63 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە 63 دۆلار مامەڵەی پێوەكرابوو.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا، كە بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەو وڵاتە، یەدەگی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا لەم هەفتەیە بەزیاتر لە پێنج ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل كەمبووەتەوە، ئەمەش وایكرد نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن