بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان لەفەرمانگەكان.. هاوڵاتیان پابەندی ئەم مەرجە دەكرێن

عێراق

17/04/2021     ژمارەی بینراو 261

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لەبڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی فەرمانبەران، هەر هاوڵاتییەك ڤاكسین وەرنەگرێت "نابێت" سەردانی فەرمانگە حكومییەكان بكات.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لەسەر بڕیاری  لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی و بەگوێرەی رێنماییەكان هاوڵاتیان بەبێ بەكارهێنانی ڤاكسین رێگەیان پێنادرێت سەردانی فەمانگەكانی پاسپۆرت،  ڕەگەز نامە و باری كەسێتی، هاتوچۆ، خانەنشینی چەندین فەرمانگەی دیكە بكەن."

13ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق بڕیاری دا، لە 20ی ئەم مانگەوە، ئەو فەرمانبەرانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە، رێگەیان پێنەدرێت دەوام بكەن و سەردانی وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكانیان بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن