"سەرچاوەی دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکانمان لە هەولێر دەستگیرکرد"

کوردستان

17/04/2021     ژمارەی بینراو 204

راچڵەکین-
            
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی باندێکی 10 کەسی بە مادەهۆشبەرەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەو گروپە سەرچاوەی دابەشکردنی ماددەهۆشبەرەکان بوون لەشاری هەولێر و گەنجانێکی زۆریان ئالودەی ماددەهۆشبەرکان کردووە.  

له‌راگه‌یه‌نراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای به‌دواداچوونێكی وردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بۆ گروپێكی بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌شاری هه‌ولێر شه‌وی 16-4-2021، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ند کاتژمێریدا توانرا گروپێكی 9 كه‌س ده‌ستگیر بكرێت، كه‌ بازرگانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانن به‌ناوه‌كانی (ه، ر، ا)، (ر، خ، و)، (ز، ق، ج)، (ه، خ، ش)، (ك، إ، ح)  و (س، ح، خ) و (غ، ع، خ)، (ع، ا، ش) و (د، ع، م)".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو گروپەدا دەستیان گرتووە به‌سه‌ر بڕی دوو كیلۆ و 569 گرام هێرۆین، بڕی یه‌ك كیلۆ و 375 گرام كریستاڵ، بڕی 984 گرام حه‌شیش، بڕی 680 گرام تلیاك، بڕی 580 گرام جامایكا.

بە ڕێوەبەرایەتی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌م گروپه‌ سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بوون له‌شاری هه‌ولێر و خه‌ڵكێكی  زۆریان ئالووده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ركان كردووه‌.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هەر ئەمڕۆ له‌چالاكییه‌كی دیكه‌دا هێزەکانیان لە حاجی ئۆمەران توانیویانە له‌نزیك به‌ستۆره‌ تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ب، ح، ا) ده‌ستگیر بكه‌ن و بڕی سێ كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاك پێگیرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی یاسای 25ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌ردام دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن