راچڵەکین-
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە هاووڵاتییەک درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە 6 کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕێن بڵاویکردووەتەوە:"لەسەر رووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە هاوڵاتیەک درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە شەش کەس خۆیان رادەستی هێزەکانمان کرد و سەرجەمیان بە ماددەی 406 سەرجەمیان ڕاگیرکران".
دوێنێ لە چوارقوڕنە سێ کەس دەستڕێژی گوللـەیان لە هاووڵاتییەکی دیکە کرد، دوای ئەوەی بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا.