سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان تووشی کۆرۆنا بوو

عێراق

17/04/2021     ژمارەی بینراو 231

راچڵەکین-

سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

یوسف قەرزاوی، لە جریوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستی باشە

لە نووسینەکەدا یوسف قەرزاوی، داوا دەکات نزای چاكبوونەوەی بۆ بکەن.

یوسف قەرزاوی لە ساڵی 1926 لە گوندی سەفەت توراب لە ناوچەی مەحەلەت كوبرا سەر بە پارێزگای غەربییە لە میسر لەدایكبووە. گوندەكە بەوە ناسراوە دوایین هاوەڵی پێغەمبەر (د.خ) بەناوی عەبدوڵڵا بن حارس ئەلزوبەیدی لە میسر لەوێ نێژراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن