رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو كەسی لێكەوتەوە

کوردستان

18/04/2021     ژمارەی بینراو 336

راچڵەكین-

لەئاكامی رووداوێكی هاتووچۆ لەسنوری پارێزگای دهۆك، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" كاتژمێر 4:45 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گشتی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی روڤیا لەنزیك گوندی دوستەك، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدا و بارهەڵگرێك روویدا، لەئەنجامی ئەو رووداوەش 2 كەس مردن."

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك ئەوەی روونكردووەتەوە:" هۆكاری سەرەكی روداوەكە، بۆ بێ ئاگایی و تیژڕەوی دەگەڕێتەوە."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن