پێنج كەس بەتۆمەتی مامەڵە بەماددەی هۆشبەرو دراوی ساختە دەستگیركران

کوردستان

18/04/2021     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین-

پێنج كەس لەسنووری ئیدارەی راپەڕین بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەماددەی هۆشبەرو دراوی ساختە لەلایەن ئاسایشی سنوورەكە دەستگیركران.

ئاسایشی راپەڕین لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" تیمەكانی بەشی ماددە هۆشبەرەكان، دوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری دروست بە هاوكاری، یاریدەدەرێتی ئاسایشی رانیە، توانیان 3 (سێ) كەس لە كاتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیر بكەن، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە و بەپێی ماددەی 30ی لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."

ئاماژە بەوەشكراوە:" لە چالاكیەكی دیكەدا لە بازگەی دەربەند-سەرسیان 2 تۆمەتبار دەستگیركران كە بڕی 1250000 (یەك ملیۆن و دوسەد و پەنجا هەزار) دیناری عیراقی لە جۆری 25 (بیست و پێنج هەزار)ی ساختەیان پێبووە."

" دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەر، هەردو تۆمەتبارەكە بە پێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لەسەر بڕیاری دادوەریش دۆسیەكەیان هەواڵەی دادگای لێكۆڵینەوەی دوكان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن