ژمارەی پاسەوانی فەرماندەكانی هێزی پیشمەرگە دیاریكرا

کوردستان

18/04/2021     ژمارەی بینراو 1214

راچڵەكین-

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی پاسەوانی سەرجەم فەرماندە سەربازیەكانی وەزارەتەكەی دیاریكرد و رایگەیاند:" هیچ كەسێك جگە لەو خشتەیەی دیاریكراوە بۆی نییە پاسەوانی زیاتری هەبێت."

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لەمانگی (كانونی دوەم/1)ی 2021 فەرمانێكی وزاری لەبارەی ژمارەی پاسەوانی فەرماندە سەربازیەكانەوە دەركردوە، كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:"بڕیاردراوە بەدیاریكردنی رێژەی پاسەوان و شۆفێر بۆ گشت یەكەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، نابێت لەو خشتەیەی دیاریدەكرێت هیچ كەسێك ژمارەیەكی زیاتر پاسەوان بۆ خۆی دیاریبكات."

بەگوێرەی فەرمانەكەی وەزیری پێشمەرگە، فەرماندەی لیوا 6 (شەش) پێشمەرگەی وەك پاسەوان و شۆفێر بۆ دیاریدەكرێت، مقەدەمی لیوا 4 (چوار) پێشمەرگە و فەرماندەی فەوج 4 (چوار) پێشمەرگە، جێگری فەرماندەی فەوج و هەیەئەی لیوا هەریەكە و 2 (دو) پێشمەرگەیان وەك پاسەوان و شۆفێر بۆ دیاریدەكرێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن