پرۆسەی خوێندن لەعیراق و كەركوك دەستیپێكردەوە

کوردستان

18/04/2021     ژمارەی بینراو 200

راچڵەكین-

سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەكشەممە دەرگای خوێندنگەكان بەشێوەیەكی جیاواز بەرووی خوێندكاراندا كراونەتەوە.

دوابەدوای بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، بە گشتاندنێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق پڕۆسەی خوێندن بەشێوەی تەناوب لەمڕۆ یەكشەممە لەپارێزگاكانی عیراق دەستیپێكردووەتەوە، بڕیارەكەش ئەو خوێندنگە كوردیانە دەگرێتەوە كەسەر بە پەروەردەی عیراقن.

پەروین فاتیح، سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركوك ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە دەرگای خوێندنگەكان بەشێوەیەكی جیاواز دەكرێنەوە، هەرقۆناغێك پێویستە دوو ڕۆژ دەوام بكات لە هەفتەیەكدا ئەوە بەنیسبەت ناوشارەوە.

وتیشی:"پۆلەكانی تر بە شێوەی ئۆنلاین دەخوێنن و ئێمە ئامادەكاریمان كردوە بۆ چۆنیەتی ڕێكخستنی پڕۆسەی خوێندن بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان."

بەگوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق بێت،  پۆلەكانی (1 و 2 و 3)ی سەرەتایی و پۆلە كۆتاكانی (6ی سەرەتایی و 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی) هەفتانە دوو ڕۆژ لەناو پۆل دەوام دەكەن لەم مانگە و مانگی داهاتوودا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن