بوومەلەرزەیەك ئێرانی هەژاند

جیهان

18/04/2021     ژمارەی بینراو 199

راچڵەكین-

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٥،٩ پلە، پارێزگای بوشەهرو فارسی باشووری خۆرئاوای ئێرانی هەژاند.

بەپێی ئەو راگەیەنراوەی كە لەلایەن ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانكۆی تاران بڵاوكراوەتەوە، بوومەلەرزەكە كە چەقەكەی شارۆچكەی گونەڤە بووە، كاتژمێر ١١:١١ بەكاتی ناوخۆی ئێران روویداوە.

بەگوێرەی ئامارە بەراییەكان لە ئاكامی بوومەلەرزەكە، كەسێك برینداربووە و ژمارەیەك خانوو زیانیان بەركەوتووە.

دوای بوومەلەرزەكە كە لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر لە ناوچەی روویداوە، حەوت پاشلەرزە كە بەرزترینیان گوڕەكەی ٤،٥ پلە بووە لە هەمان شوێن روویانداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن