به چهند ههنگاوێك دایكان دهتوانن شیری خۆیان بۆ منداڵهكهیان ههڵبگرن
ڕاچڵهكین-
لە کاتێکدا دایک لە سهر كارهكهیهتی دەتوانێت شیری خۆی زۆر بە ئاسانی بدات بە منداڵ بەخۆی یان کەسانێک کە لە ماڵەوە یان دایەنگە چاودێری منداڵەکە دەکەن، ئەوەش لە ڕێگای دادۆشینی شیری خۆی و هەڵگرتنی بەفرێشی لەڕێگای یەکێک لەم شێوازانەی خوارەوە و پاشان پێدانی بە منداڵ لە کاتی پێویست دەتوانرێت شیری دەرهێنراوی فرێش هەڵبگیرێت و دكتۆر فهرمان حسێن پزیشکی ڕاهێنراوی گشتی لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری ههنگاوهكان باسدهكات.
1- پلەی گەرمی ژوور کە 25ْ پلەی سەدی یان ساردترە بۆ ماوەی 4 کاتژمێر.
2- لەناو ترمزە بە بەکارهێنانی کیسەی بەفر بۆ ماوەی 24 کاتژمێر(لەکاتی سەفەر).
3- لەناو سەلاجە(بەفرگر)ی نەبەستوو بۆ ماوەی 4 ڕۆژ.
4-لەناو فرێزەری سەلاجە(بەشی بەستووی سەرەوە) بۆ ماوەی 6 مانگ ئەگەر پێویست بوو دەتوانرێ بۆ 12 مانگ هەڵبگیرێت بەبێ تێک چوون.
هەندێک ڕێنمایی:
1- شیرەکە دەبێت ناوی منداڵەکە و بەرواری هەڵگرتنی لەسەر بێت تا ئاگاداری بەسەرچوون و مێژووی تەمەنی شیرەکە بیت و هەرکاتێک شیری خۆت منداڵەکە پێی تەواو نەکرا ڕاستەوخۆ بیپارێزە بەیەکێ لەو ڕێگایانەی سەرەوە.
2- دەتوانی بوتڵی شوشە یان پلاستیکی تایبەت یان نایلۆنی پاراستنی شیر بەکاربێنی وەک لە وێنەکە دیارە.
3- بڕی کەم کەم بەیەکەوە بپارێزە 2-4 ڕەقەم بۆ ئەوەی کە پارچەیەکت هێنایە دەرەوە منداڵەکە هەمووی پێ بخورێت.
4- پێش بەکارهێنان پێویستە شیرەکە یان لەناو سەلاجە دابنێی شەوێک تا بتوێتەوە یان لەناو ئاوێکی شلەتێنی دانێی یان ئاوێکی شلەتێنی بەسەردا بکەی.ئاگاداربە نابێ بە ئاگر و فڕنی مایکڕۆوەیڤ گەرمی بکەیتەوە.
5- هەمیشە کۆنترین شیر دەربهێنە سەرەتا.
6-شیری تواوە ئەگەر لەناو سەلاجە دانرا لەماوەی 24 کاتژمێر دەبێت بدرێتە منداڵ ئەگەر دەرهێنرا بۆ پلەی گەرمی ژوور لەماوەی 2 کاتژمێر دەبێت بدرێتە منداڵ.
7- نابێ شیری تواوە دووبارە بخەیەوە فرێزەر و بیبەستیەوە.