دوو بوومەلەرزە ناوچەیەکی سلێمانییان هەژاند

کوردستان

23/04/2021     ژمارەی بینراو 363

راچڵەکین-

 وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو بومەلەرزە لە دووکاتی جیاواز قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەژاندووە.

ئەمڕۆ هەینی، لەراگەیەندراوێکدا دەستەى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاندووە، کاتژمێر ١٢:٥٥ خولەکی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٤ پلەی رێکختەر لە دەربەندیخان  بە دووری ٢٦ کیلۆمەتر لە باشورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى سلێمانى روویداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، شەوی رابردوو، بومەلەرزەیەکی دیکە لەهەمان ناوچە روویداوە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەستیان پێکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن