لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا روونکردنەوە دەدرێت

کوردستان

23/04/2021     ژمارەی بینراو 241

راچڵەکین-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى لەبارەى ئەو هێرشە موشەکییە بڵاوکردەوە کە درەنگانى شەوى رابردوو کرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا.  

لە راگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنیدا هاتووە، ئەو هێرشانە بۆ سەقاڵکردنی هێزەکانیان بووە کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێک بوون دژی چەکدارانی داعش.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، هەشت مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ مووشەکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە.

شانەی ئەمنی راگەیاندنی عیراق دەشڵێت، بەشێکى ترى ئەو موشەکانەى کە نەتەقێنرانەوە و لەسەربانى یەکێک لە ماڵە بەتاڵەکانى ناوچەکە دەستى بەسەرداگیرا لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانەوە پوچەڵ کراونەتەوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن