هونەرمەندێکی کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان

23/04/2021     ژمارەی بینراو 1893

راچڵەکین-

شەوی رابردوو هونەرمەند و میوزیكژەنی كورد، نازم عەلی كاكەیی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکەی گیانی لەدەستدا.

نازم عەلی، ساڵی 1974 پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، بۆ ماوەیەكی زۆر لە ئێزگەی كوردی لە بەغدا كاری كردووە، جگە هونەرمەندانی كورد، کاری هونەری لەگەڵ هونەرمەندانی بەناوبانگی عێراقی وەک کازم ساهیر، یاس خزر و سەعدون جابر و دەیان هونەرمەندی دیکەدا کردووە.

هونەرمەند نازم عەلی کاکەیی، خەڵكی گوندی زەنقەری-یە لە شارۆچکەی داقوق، شەوی رابردوو لەتەمەنی 64 ساڵیدا، لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی سوید بە هۆی کاریگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن