عیراق مووچەى ملیۆنێک و 200 هەزار خانەنشینی راگرت

ئابوری

23/04/2021     ژمارەی بینراو 529

راچڵەکین-

سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عیراق رایگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار موچەی خانەنشینی بەهۆی گرفتی جیاوازەوە ڕاگیراون، دڵنیایش دەداتە خانەنشینان کە مووچەکانیان لە بودجەی 2021دا مسۆگەرکراوە.

ئەیاد جبوری، رایگەیاند، "لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس بە شێوەیەکی فەرمی و کارا مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، و نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار موچەی دیکەش تائێستا بەهۆی گرفتی جیاوازەوە کارا نەکراون".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی وردبینییەکانیان بۆ تۆماری خانەنشینان زیاتر لە 45 هەزار مووچەی خانەنشینییان بەهۆی ساختەکارییەوە هەڵوەشاندووەتەوە.

جبوری، دڵنیایی دەداتە خانەنشینان و دەشڵێت: " لەبودجەی 2021دا مووچەی خانەنشینان مسۆگەرکراوە و هیچ بڕە پارەیەکیان لێ نابڕدرێت".  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن