زیاتر لە 100 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکان

عێراق

23/04/2021     ژمارەی بینراو 262

راچڵەکین-

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران ئاشکرایکرد، زیاتر لە 100 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکان و گەڕان بەدوای تەرمەکانیاندا بەردەوامە.

رێكخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران بڵاویکردەوە، رۆژی 22-4-2021، کەشتییەکی تایبەت بە کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست ژێر ئاو کەوتوو بەهۆیەوە، زیاتر لە 100 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییەکە نزیکەی 130 کۆچبەری تێدا بووە دوای گەڕانێکی زۆر تەنها تەرمی 12 کەس دۆزراونەتەوە و بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەرزی شەپۆلەکانی دەریاوە و پرۆسەی گەڕانەکە قورستر بووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی ئێس ئۆ ئێس-ی ناحکومیی فەرەنسا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 350 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن