عادل عەبدولمەهدی بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە؟

عێراق

23/04/2021     ژمارەی بینراو 3335

راچڵەکین-

بەیانی ئەمڕۆ دەنگۆی مردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشوی عیراق لە بەشیك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە جەڵتەی مێشک بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لەو کەسایەتییە رەتیدەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی پێشوی عیراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".

ئەو رەتکردنەوەیە لە کاتێدایە بەیانی ئەمڕۆ لە بەشێک تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵی گیانلەدەستدانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عیراق بە جەڵتەی مێشک بڵاوکرایەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن