عیراق.. ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆڕۆنا روو لە هەڵكشان دەكات

عێراق

23/04/2021     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین  –

لەعیراق ژمارەی گیانلەدەستدان بەپەتای كۆڕۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەشت هەزار و 17 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا شەش هەزارو 826 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 46 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی ئەو وەزارەتە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 18 هەزار و 321 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 15 هەزار و 174 كەس، هاوكات 891 هەزارو حەوت تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 87.5%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن