حەسەن روحانی: سەرچاوەكانی ئاومان بۆ نیوە كەمی كردووە

جیهان

29/04/2021     ژمارەی بینراو 159

راچڵەكین-

سەركۆماری ئێران، رایگەیاند، لەوڵاتدا رووبەڕووی كێشەی وشكەساڵی جددی بوونەتەوە و سەرچاوەكانی ئاو بۆ نیوە كەمی كردووە و داوای كرد دەست بە ئاوەوە بگیرێت.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە حەسەن روحانی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەشداری كردووە لە رێوڕەسمی كردنەوەی ژمارەیەك پرۆژە لە پارێزگاكانی هورموزگان، مەزەندەران و خوزستان كە وەزارەتی وزەی لە ئەستۆی گرتوون.

روحانی لە وتارێكیدا كە لە رێوڕەسمەكە پێشكەشی كرد، باسی لە كێشەی وشكەساڵی كرد لە وڵاتەكەیدا و وتی: "ئەمساڵ رووبەڕووی وشكەساڵی بووینەتەوە. سەرچاوە ئاویەكانمان سەدا ٥٠ كەمیكردووە. لەم رۆژانەدا كە وەرزی هاوین نزیكبووەتەوە وەرزی باران بارین كۆتایی هاتووە".

حەسەن روحانی سەبارەت بە رێژەی پڕبوونی بەنداوەكان وتی: "رەوشی بەنداوەكانمان وەك ساڵی رابردوو نییە و ئەمڕۆ زۆرێك لە بەنداوەكانمان بەتاڵن. لەبەرئەوە پێویستە لە كەرتی كارەبادا وریابین كە كێشە لە هایدرۆئەلیكتریك روودەدات".

سەركۆماری ئێران داوای كرد دەستپێوەگرتن لە بەكارهێنانی ئاو و كارەبا لە وڵاتدا بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن