نوستن له‌سه‌ر سك یان پشت كامیان باشتره‌؟

تەندروستی

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 185

نوستن له‌سه‌ر سك یان پشت كامیان باشتره‌؟


ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ 

هه‌ركه‌س به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و باره‌ی‌ پێی ئاسووده‌یه‌ ڕاهاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌و جۆره‌ بخه‌وێت كه‌ پێی خۆشه‌ و زۆرینه‌ش پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كات ئایا نوستن له‌سه‌ر سك یان پشت كامیان ته‌ندروستتره‌؟

پێگه‌ی‌" هێلس شوتس" ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ كه‌ خوو گرتن به‌ یه‌ك باری نوستن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی توشی مرۆڤ ده‌كات.

پزیشكه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ردوو دۆخه‌كه‌ی نوستن كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت  له‌سه‌ر جه‌سته‌ به‌جۆرێك نوستن له‌سه‌ر سك نیشانه‌كانی سوتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ بۆ سورێنچك زیاد ده‌كات و جگه‌ له‌وه‌ش هۆكاری ده‌ركه‌وتنی چرچیه‌ له‌سه‌ر ڕوخساربه‌ڵام ئه‌م شێوازه‌ی‌ نوستن پرخه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

هاوكات پزیشكه‌كان به‌ باشی ده‌زانن كه‌ منداڵان و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و خانمانی دووگیان له‌سه‌ر سك بخه‌ون جگه‌ له‌م كه‌سانه‌ش ئه‌وانی دیكه‌ باشتر وایه‌ له‌سه‌ر پشت بخه‌ون چونكه‌ نوستن له‌سه‌ر پشت ئازاری پشت و شان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

له‌ هه‌موو دۆخێكدا كه‌سه‌كان به‌گوێره‌ی‌ ته‌مه‌ن و دۆخی ته‌ندروستی باشتر وایه‌ شێوازی نوستنیان هه‌ڵبژێرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن