ڤایزه‌ر هه‌واڵێكی دیكه‌ی خۆشی ڕاگه‌یاند
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هه‌ردوو كۆمپانیای" ڤایزه‌ر و بایۆنتیك" داوابه‌كیان ئاڕاسته‌ی ڕێكخراوی ده‌رمانی ئه‌وروپی كردوه كه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌یانیان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 12- 15 ساڵ به‌كاربهێندرێت.
كۆمپانیای ڤایزه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی مانگی 3 ئاشكرای كردوه كه ڤاكسینه‌كه‌ی سه‌لامه‌ت و چالاكه بۆ منداڵان له ته‌مه‌نی 12 ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه و ئامانجه‌كه‌ش دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵانه بۆ خوێندنگا به سه‌لامه‌تی.
نیشانه‌كانی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بۆ منداڵان هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌یه بۆ گه‌نجان له‌وانه‌ش " ئازار و تا و له‌رز و هه‌ستكردن به ماندوێتی" به‌تایبه‌ت دوای به‌كارهێنانی ژه‌می دووه‌م.