هه‌نگاوه‌كانی تێپەڕاندنی ئازاری دەروونی شکست و ڕەتکردنەوە

تەندروستی

02/05/2021     ژمارەی بینراو 547

هه‌نگاوه‌كانی تێپەڕاندنی ئازاری دەروونی شکست و ڕەتکردنەوە

ڕاچڵه‌كین- 

یەکێک لەقورسترین بارودۆخەکان کەڕووبەڕوی مرۆڤ دەبێتەوە بریتی یە لەڕەتکردنەوە بەهەمووجۆرەکانی (خۆشەویستی، وەرگرتنی ئیش، هاوڕێیەتی....هتد). خەڵکی هەوڵی بەدەست هێنانی خۆشەویستی و پێشوازی دەکەن لەدەوروبەر، بەڵام ڕەتکردنەوە بەشێوەیەکی بەردەوام دەبێتەهۆی کێشەی دەرونی وەک هەست بەکەم زانین، دابڕانی کۆمەڵایەتی، خەمۆکی. دەتوانین بەبەکارهێنانی ئەم ڕێگایانەی خوارەوە خۆمان بگونجێنین و ئازاری دەرونی ڕەتکردنەوە تێپەڕێنین.

1- داننان بەناڕەحەتی یەکان: 
بۆنمونە کاتێک لەکارێک ڕەتدەکڕێتەوە زۆربەی خەڵکی دەڵێن ( کورەبابە من هەرلەسەرەتاوە حەزم لێی نەبووە) .ئەم جۆرەقسانە بۆساتێک ئارامت دەکاتەوە بەڵام لەکۆتایی دا زیانت پێ دەگەیەنێت چونکە دونیایەکی جیاواز بۆخۆت دروست دەکەیت کە دوورەلەڕاستی یەوە. ئەوکەسانەی لەڕوی دەرونی یەوە بەهێزن دان بەشکست و ناڕەحەتی یەکانیان دەنێن وخۆیان هەڵ ناخڵەتێنن.

2- بیرکردنەوەی واقعیانە: 
زۆربەی کەسەکان کاتێک جارێک شکست دەهێنن بێئومێد دەبن و دەڵێن( هەرگیز بەدەستی ناهێنم) بەڵام کەسانی بەهێز شکستێک لەژیان ناکەن بەپێوانە بۆداهاتویان.

3- تێگەشتن لەمانای ڕاستەقینەی ڕەتکردنەوە:
ئەگەر خەڵکی لەمانای ڕاستەقینەی ڕەتکردنەوە تێبگەن ئەوا هەرگیز ناڕەحەت نابن چونکە کەتۆ ڕەتکراویتەتەوە مانای ئەوە نی یە کەتۆکەسێکی خراپیت !!

بەڵکو تۆکەسێکی جوامێرو چاونەترسی هەوڵی گۆڕانکاریت داوە بۆئاستێکی جیاوازلەوەی کەتێیدای بەردەوام بەلەهەوڵدان بۆبەدیهێنانی خەونەکانت.

4-  هەرگیز ڕێگەمەدە ئەم ڕەتکردنەوەیە سنوردارت بکات لەبیرکردنەوە ، وەک خۆت یان هەمووخەڵکی بەخراپ لەقەڵەم بدەیت وداهاتووت بشێوێنی.

5-  بەکارهێنانی میکانیزمەکانی هێورکردنەوەو ئارامکردنەوە:
ڕەتکردنەوە دەبێتە هۆی ئازاری دەرونی، توڕەیی، خەمۆکی بۆیە پێویست دەکات میکانیزمەکانی وەک وەرزشکردن، مۆسیقا، یۆگا...هتد پەیڕەوبکرێت.

6-فێربوون لە شکستەکانمانەوە:
پێویستە وەک دەرفەتێک بۆپیاچونەوەبە ژیان و فێربوون لەهەڵەکانمان وەریبگرین و سودی لێ وەرگرین بۆداهاتوو.

7- هەوڵدان بۆبەرەوپێش چوون:
خەڵکانێک پاش ڕەتکردنەوە خۆیان بەکۆمەڵێک بیرۆکەی نێگەتیڤ دەورەدەدەن و بەتەواوەتی  ئیفلیج دەبن. بەڵام کەسانی بەهێز بۆماوەیەک هەست بەناڕەحەتی دەکەن بەڵام بڕیاری هەستانەوە دەدەن و بەردەوام دەبن لە ژیان. 

8-  لەڕووی ئاینییەوە چەندەها لێکدانەوەی ئارامبەخش لەخۆدەگرێت وەک الخیر فیما اختارە اللە...هتد.

د.لاڤە دارا علی / پسپۆری نەخۆشی یە دەروونییەکان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن