بە مووشەك هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە عیراق

عێراق

03/05/2021     ژمارەی بینراو 83

راچڵەكین -

هێرشێكی مووشەكی كرایەسەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە باكووری بەغەدا، هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش كە لەو بنكەیە جێگیركراون، خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 3-5-2021، چوار موشەكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین كرا، كە هێزێكی گەورەی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هێزێكی سوپای عیراقی تێدا جێگیركراوە.

لەكاتی هێرشەكەشدا كە تائێستا زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە، زەنگی ئاگاداركردنەوە لەناو بنكە ئاسمانییەكە لێدراو هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لەماوەی رابردوودا چەندین هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد، كە گەورەترین بنكەی ئاسمانییە لە عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تێیدا جێگیركراوە، دوو هەفتە لەمەوبەریش هێرشێكی هاوشێوە كرایە سەر ئەو بنكە ئاسمانییەو لە ئەنجامدا پێنج سەربازی عیراقی برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن