گۆڕانكاری لەوەرگرتنی پارەی پێوەری ئاوی ماڵاندا كرا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 314

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەوەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، رێنماییەكانی تایبەت بە بەستن و خوێدنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان و وەرگرتنی پارەی هاوبەشانی ئاو كەساڵی 2018 دەرچووە، هەمواركرایەوە و وەرگرتنی پارەی هاوبەشانی ئاو بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هاوڵاتیان بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمكراوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لەوەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، پێشوتر بەگوێرەی رێنمایی ساڵی 2018 كەتایبەت بوو بە بەستن و خوێدنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان لەخەرجكردنی 30 تا 60 مەترسێجا 600 دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرا، بەڵام لەئێستادا بۆ 450 دینار كەمكراوەتەوە.

بەگوێرەی یەكێك لەو بڕگانەی هەمواركراوەتەوە، هەر هاوبەشێكی ئاو مانگانە زیاتر لە 45 هەزار دیناری بۆ بێتەوە، هەر 45 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن